ئاریتمیه‌کانی دڵ (شێواوی لێدانی دڵ) به‌رچاوترین هۆکاره‌کانی مردن له وڵاتانی ڕۆژئاوا و زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن که به‌ره‌و پێشکه‌وتن ده‌چن. ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی ڕاوه‌ستانی دڵ ده‌بن، پێشینه‌ی نه‌خۆشینی ناسراوی وه‌کوو ڕاوه‌ستان و ناته‌واوی دڵیان هه‌یه، به‌ڵام ساڵانه زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی که به ڕواڵه‌ت له‌ش ساخ و وه‌رزشکارن، ده‌بنه قوربانی وه‌ستانی له پڕی دڵ.
ده‌سته‌یه‌کی دیکه له‌و نه‌خۆشانه ئه‌وانه‌ن که به به‌رده‌وامی به ده‌ست دڵه‌ته‌په و بوورانه و له ده‌ست چوونی هۆشیاریه‌وه زاڵه‌یانه. زۆرێک له‌م نه‌خۆشانه به ناچاری لێکدالێکدا سه‌ردانی به‌شی فریاکه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌که‌ن و به خواردنی ده‌رمانه جۆراوجۆره‌کانی دڵ و … ماندوو بوون بێ ئه‌وه‌ی که ئاگاداری ئه‌وه بن که ڕێکار و پێشکه‌وتنی نوێ بۆ ده‌رمانی یه‌کجاری ئه‌م نه‌خۆشیانه بوونیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌م نه‌خۆشیانه له ناو چاره‌سه‌ره به‌رچاوه‌کانی جیهانی پزیشکی، ته‌نانه‌ت له ناو به‌شه‌کانی جیاواز له دڵ ده‌تواندرێ پێشگیری بکرێن و زۆر به ئاسانیش چاره‌سه‌ریان هه‌یه.
ئه‌م ناوه‌نده، وه‌کوو یه‌که‌مین ناوه‌ندی ناسین و چاره‌سه‌ری شێواویه‌کانی لێدانی دڵ له ئێران، له کاتی دامه‌زرانی له ساڵی 2000 زاینییه‌وه تا ئیستا ، به سه‌دان هه‌زار نه‌خۆشی چاره‌سه‌ر کردووه. ئه‌م نه‌خۆشانه له چوارقوڕنه‌ی ئێران ووڵاتانی درواسێ له لایه‌ن هاوکاره‌کانی پسپۆڕی دڵه‌وه بۆ ئام ناوه‌نده ده‌نێردرێن.
له ده‌رمانگای ئاریتمی دڵ، دوایین ده‌رفه‌ت و که‌ره‌سه‌کانی ناسینی سه‌رپێیی بۆ نه‌خۆشه‌کانی دڵ و ئاریتمی له به‌رده‌ستدان. نه‌خۆشه‌کان بۆ کاروباری خه‌واندن، وه‌کوو ئه‌لکترۆفیزیۆلۆژی (EPS) و ئه‌بلیشن (Ablation)، یان دانانی ده‌زگای ناو دڵ (Pacemaker and ICD) به‌و نه‌خۆشخانانه ده‌ناسرێندرێن که لایه‌نی بڕیاری ئێمه‌ن. ئه‌م نه‌خۆشخانانه‌ی که له گه‌ڵ ئێمه کار ده‌که‌ن تازه‌ترین پێشکه‌وتنه‌کانی چاره‌سه‌ری ئاریتمی دڵ وه‌کوو، که‌ره‌سه‌ی سێ لایی (Precision and Carto) و ده‌زگای ئه‌بلیشن به یه‌خ به‌ستن (Cryoablation) که‌ره‌سه‌ی ئێکۆی ناو دڵ (Intra Cardiac Echocardiography) یان به ده‌سته‌وه‌یه. له‌م ناوه‌ندانه هه‌موو جۆرگه‌لێکی ناڕێکی و شێواوی کاری دڵ وه‌کوو ئاریتمی دژواری فیبریلاسیۆنی داڵانی دڵ و ئاریتمی ناوه‌رۆکی به شێوازێکی سه‌رکه‌وتنانه له ئاست ناوه‌نده گه‌وره‌کانی جیهان چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. له‌وێوه که ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه چاره‌سه‌ری یه‌کجاری نه‌خۆشه‌کانمانه، هه‌موو کات ڕێبازمان ئه‌وه بووه که جۆره نایابه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م نۆخۆشیانه به بێ به‌رامبه‌ر دیسانه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه و نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ بکه‌ین.
ئاگاداری ئه‌وه هه‌ین که بازێک له نه‌خۆشه‌کانمان بۆ هات و چۆ و مانه‌وه و تێگه‌ییشتنی زمان تووش کێشه بوون. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه له کاتی پێویست، هاوکاره‌کانمان ده‌توانن که‌سانی باوه‌ڕپێکراوی ده‌رمانگایان پێ بناسێنن.
بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش که پێویستیان به ڕاوێژ هه‌یه له ڕێگای ئیمه‌یل (info@tehranEP.Center) یان پێوه‌ندی گرتن له ڕێگای واتس‌اپ به ژوماره‌ی 982188887270+ وه ئاسانکاریان بۆ کراوه. ئه‌گه‌ریش پزیشکێکی تایبه‌تیان پێویست بوو ده‌توانن له ڕێگای نووسینه‌وه داوای بکه‌ن.
په‌یمانی زانستی و ئاکاری پزیشکانی ئه‌م ناوه‌نده به نواندنی باشترین و نوێترین ڕێگاکانی چاره‌سه‌رکردن به پێی دوایین ڕاسپێریه زانستییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ساڵانێکی زۆر ئه‌زموون و کاری تیمی ئه‌م شانازییه‌یان پێ به‌خشیوین که شایانی متمانه و پشتیوانی هاوکارانی به‌نرخمان بین له سه‌رتاسه‌ری ئێران و ته‌نانه‌ت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا وه‌کوو سلێمانی و هه‌ولێر و هه‌روه‌ها نه‌خۆشه به‌ڕێزه‌کانمان.